گێتی

دوای دوو جار هەڵاتنی لە دەست هێزە عیراقییەكان ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی دەستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای دوو جار هەڵاتنی لە دەست هێزە عیراقییەكان ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی دەستگیركرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی راگەیاند و دەڵێت "دوو جار لە دەست هێزە عیراقییەكان هەڵاتبوو".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای دیالە و بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاوڵاتییەكی مەسیحی بە ناوی (رەمسیس بتڕس) دانیشتووی بەغدا ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی داواكراویان دەستگیركردووە كە دوو جار لەدەست هێزە عیراقییەكان هەڵاتووە".

راشیگەیاندووە "تیرۆریست عومەر وەحید خەزرەجی لە لایەن هێزە عیراقییەكانەوە دەستگیركراوە، لە كاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دوو جار هەڵاتووە و دواتر خۆی گەیاندووە بە سنووری سلێمانی، پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە لایەن ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم كەیسە كرا و زانیاریی دروست لەسەر داواكراو دەستكەوت و دوای رەزامەندیی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، تیرۆریستی هەڵاتوو لە یاسا  پاش گەمارۆدانی و روبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەكانمان و هەوڵدان بۆ هەڵاتن دەستگیركرا و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە".
 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان