گێتی
ماددەی خۆراكی و بەشە خۆراكی مانگانە زیاد دەكرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە لە ساڵی رابردوو دەنگۆی زیادكردنی بەشە خۆراك و ماددەی خۆراكی مانگانە زیاد بكرێت بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت "رەنگە لەدوای دیاریكردنی بودجەی بەشە خۆراكی مانگانە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت".
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ رێنمایی و بڕیارێك لەبارەی زیادكردنی 3 ماددەی خۆراكی بۆ بەشە خۆراكی مانگانە نەهاتووە و چاوەڕواندەكرێت ئەو زیادكردنەش كە باس كراوە لە دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عیراق جێبەجێ بكرێت".
باسی لەوەشكرد "بەپێی زانیارییەكان زیادكردنی 3 ماددەی خۆراكی بۆ بەشە خۆراك بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە هەژارەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێویانە، بەتایبەتی ئەوانەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە".
پێشتر ئەمیندارێتی گشتيی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند "ساڵی 2023 بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەکات و 3 ماددەی دیكەش بۆ سەبەتەی خۆراك زیاد دەکرێت".
ك م