د. كارزان محه‌مه‌د
مه‌ودایه‌ك بۆ جوانییه‌كانی میدیا
(ره‌سوڵی هه‌مزه‌تۆف) له سه‌ره‌تاى به‌رگی دووه‌می شاكاره‌كه‌ی خۆیدا (داغستانی من)، به جوانی تیشك ده‌خاته‌سه‌ر پشوودان و به‌خۆداچوونه‌وه، داخوا خه‌ڵكی به‌رهه‌مه‌كه‌یان خوێندووەته‌وه؟، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت جاڕچی گوند هه‌تا دڵنیا نه‌بێ بانگه‌وازه‌كه‌ی گه‌یشتووەته گوێی خه‌ڵك، جاڕی دووه‌م نادات.
ئه‌م بۆچوونه‌ی (هه‌مزه‌تۆڤ)، بۆ دۆخی هه‌ر میدیایه‌كیش راسته كه له خه‌می شكۆی پیشه‌كه‌یدا بێت، له ساڵیادى دامه‌زراندندا به پشوودرێژییه‌وه ئاوڕێك له خه‌رمانى رابردووی بداته‌وه، بزانێ چه‌ند ئامانجی هێناوه‌ته‌دی؟ چی بكات بۆ ئاینده؟. له هه‌مووی گرنگتر، خزمه‌تی به خه‌ڵك كردووه یان بۆته ئامرازی چه‌واشه و به‌دبه‌ختی بۆ كۆمه‌ڵگەكه‌ی.
له‌مێژه به‌چاویلكه‌ی موشته‌رییه‌وه ده‌نۆڕمه میدیای كوردی، چه‌نده دڵخۆش ده‌بم به به‌رهه‌مێكی جوان كه ویژدان ده‌جوڵێنێ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی، زۆریش دڵم ده‌تۆرێت ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی دوور له ئه‌خلاقی میدیا ببینم. كه‌واته ئه‌ركی سه‌رشانی میدیاكانه، به‌رده‌وام به‌خۆیاندا بچنه‌وه، (هێمنی موكریانی) وەته‌نی: باڵنده‌ی زیره‌كیش به ده‌نوك پێوه‌ده‌بێ. زۆرجاریش میدیاكان به‌هۆی چاوپۆشی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌وه، ده‌شێت دووچاری تاوانێكی بڵاوكردنه‌وه ببن كه شكۆی خۆیان و ئاسایشى كۆمه‌ڵگاش بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی سزادانیش ببنه‌وه، لێره‌دا به‌های پره‌نسیپێك ده‌رده‌كه‌وێت كه پرۆسه‌ی چاودێری و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی میدیایه بۆ په‌یامه‌كانی.
ماوه‌یه‌كى زۆره، رۆژانه سه‌یری سایتی (مه‌ودا میدیا ده‌كه‌م)، ده‌توانم بڵێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر سایتیتر، رێزی پیشه‌كه‌ی خۆی پاراستووه، بۆ خاتری سواڵی لایك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌كتیڤی په‌یجه‌كه‌یان، هه‌رگیز په‌نای بۆ وروژاندن نه‌بردووه. به‌گشتی باڵانسی بێلایه‌نی پاراستووه، واتا خوێنه‌رێكی تازه بنۆڕێته بابه‌ته‌كانی، بۆنی داكۆكی بێ ویژدانانه له لایه‌نێكی ناكه‌وێته به‌رچاو. پسپۆڕێكی یاساناس، سه‌رنج له سایته‌كه بدات، پێشێلی یاساكانى بڵاوكردنه‌وه‌ی تێدا نابینێت. مووچه‌خۆرێك سه‌یری هه‌واڵه و شرۆڤه‌كانى بكات، دڵنیایه ئامرازی موچه‌دزه‌كان نییه بۆ رازیكردنی ئه‌و غه‌درو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر ژیانیدا هاتووه، خاوه‌ن خێزان و مامۆستایانی په‌روه‌رده، دڵنیان سایته‌كه وێنه‌یه‌ك یا بابه‌تێكی تێدانییه هاندانی بۆ لادان و خراپه تێدابێت.
سه‌رجه‌م ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، شیاوی شانازین بۆ سایتی مه‌ودا میدیا، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندێک ته‌وه‌ره و ئاراسته‌یتریش هه‌ن كه ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی له ئێستاوه كاریان له‌سه‌ر بكات تا بتوانێ ئاستى به‌رزتر بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیاری كۆنفرانسێكی زانستی ده‌خه‌مه‌ڕوو، چونكه ئومێدم وایه له ئاینده‌دا بواره‌كانی خۆی بۆ شێوازه‌كانیتری میدیاش به‌رفراوان بكات.