گێتی
پەناخوازانی نایاسایی لە بەریتانیا مۆڵەتی مانەوەیان پێنادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەریتانیا کار بۆ چەسپاندنی یاسایەک دەکات کە رێگر بێت لەپێدانی مۆڵەتی مانەوە بەو پەناخوازانەی بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەی و بەپێی ئامارێکی حکومەتی بەریتانی بۆ ساڵی 2022 بڵاویکردووەتەوە زیاتر لە 45 هەزار پەناخواز لەرێگەی کەناڵی مانش و لە رێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
بەپێی دوایین راپۆرتی حکومەتی بەریتانیا زیاتر لە 45 هەزار کەس خۆیان لەرێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا و کۆچبەری نایاسایین.
ریشی سووناک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش بەڵێنی داوە لەساڵی 2023 یاسایەک دابنرێت بۆ ئەو کەسانەی بە شێوازی نایاسایی دەچنە بەریتانا، لەیاساکەدا باسلەوە کراوە مۆڵەتی مانەوە بەو کۆچبەرانە نەدرێت کە بەنایاسایی چوونەتە بەریتانیا.
حکومەتی بەریتانی لەماوەی دوومانگی رابردوودا باسی لە رێکەوتنێک لەگەڵ فەڕەنسا کرد، لەرێکەوتنەکەدا هاتووە ئەو پەناخوازانەی بە شێوازی نایاسایی لەو وڵاتەوە بۆ بەریتانیا دێن رێگرییان لێبکرێت.
ژ.م
ژ.م