گێتی

منداڵێکی ئیشکەر لەناو بیرێک کە قوڵاییەکەی 35 مەترە گیری خواردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی ئیشکەر لەناو بیرێک کە قوڵاییەکەی 35 مەترە گیری خواردووە
مەودا میدیا-


هەوڵەکانی بەرگری شارستانی ڤیتنام بۆ رزگارکردنی منداڵێکی 10 ساڵان لە بیرێک کە قووڵاییەکەی 35 مەترە بەردەوامە، منداڵەکە چوار رۆژە لەناو بیرەکەدا ماوەتەوە و دیار نییە لە ژیاندا ماوە یان نە.

 
بەسەدان کارمەندی بەرگری شارستانی ڤیتنام لەهەوڵدان بۆ ئەوەی منداڵێکی 10 ساڵان کە چەند رۆژێکە کەوتوەتە بیرێکی 35 مەتری، بیرەکە دەکەوێتە کارگەیەکی بیناسازی.

منداڵەکە کە ناویی "لی هائۆ"یە لە رۆژی شەممەوە کەوتووەتە ناو بیرەکە، لەو رۆژەدا دەنگی گریان و هاواری بیستراوە و خەڵک هاتووە بە هانایەوە بۆ ئەوەی رزگاری بکەن، بەڵام لە ئێستادا دەنگی نەماوە و نازانرێت زیندووە یا خود نە.

لی هائۆ منداڵێکی ئیشکەرە و لەو ناوەدا بەدوای وردە ئاسندا گەڕاوە بۆ ئەوەی کۆی کاتەوە. 

بەرپرسانی کارگەکە بە میدیاکانیان راگەیاندوە، تێناگەن لەوەی کە چۆن ئەو منداڵە کەوتووەتە ناو ئەو بیرە، لەبەر ئەوەی پانیی بیرەکە تەنها 25 سانتیمەترە.

بە پێی دوایین زانیاری تاوەکو ئێستا کارمەندانی بەرگری شارسانی نەیانتاونیوە منداڵەکە لە بیرەکە دەربێنن، هەوڵەکانیان بەردەوامە و وەک خۆیان دەڵێن، بەهۆی برینداربونی زەحمەتە تاوەکو ئێستا لی هائۆ لە ژیاندا مابێت.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان