گێتی
بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئەوروپا %30 نرخیان بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێترین ئاماری کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەریدەخات لەماوەی سێ مانگی رابردوودا بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئەروپا %30 نرخیان بەرزبووتەوە وئەوەش بەراورد بە ساڵی 2021 کە %05 بووە زۆر زیاترە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، گەنم بەبڕی %52 ، هێلکە بە بڕی %49 و شیر بەبڕی %42 ، نرخیان بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، لەماوەی راپرسییەکەدا بەشێکی دیکەی بەرهەمەکان %36 نرخیان بەرزبووەتەوە کە بریتین لەو کود و سمادانەی بۆ زەوییە کشوکاڵییەکان بەکار دێت.
ئەو وڵاتانەشی کە نرخەکان تێیدا زۆر زیاتر بەرزبووتەوە بریتین لە "مەجارستان، لیتوانی، چکسلواکی" لە بەرامبەریشدا لە وڵاتانی "قوبرس، ماڵت و یۆنان" نرخەکان کەمترن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری کۆمیسۆنی ئەوروپا، هۆکاری بەرزی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بۆ شەڕی روسیا و ئۆکراین گەڕاندەوە کە کاریگەری لەسەر بازاڕی ئەروپا دروستکردووە.
لەبەر ئەوەی لەماوەی رابردوودا پێش شەڕی روسیا و ئۆکراین، هەردوو وڵات بەشێوەی بەرچاو گەنم و گەنمەشامی، رۆن و بەرهەمی دیکەیان بۆ ئەروپا هەناردە دەکرد، بەڵام لەئێستاد هەناردەی ئەو بەرهەمانە کەمی کردووە.
ژ.م