عیراقی

دەنگۆی بەربژێرکردنەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگۆی بەربژێرکردنەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی هەفتەی رابردووە محەمەد تۆفیق عەللاوی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند لە راسپاردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عیراق تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار کاندیدی نوێی دیاری نەکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

حسێن حەسەن نەرمو، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای محەمەد تۆفیق عەللاوی دیارە کوتلە شیعەکان و سەرۆکی کۆمار و کۆکنین بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەند کاندیدێکی دیار هەیە ئەوانیش، مستەفا کازمی و محەمەد شیعە سودانی و  ئەسعەد ئەلعیدانیە، بەڵام تاوەکو ئێستا شیعەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی یەکێکیان".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەگەر هەیە جارێکی دیکە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق رابسپێردرێتەوە بۆ پێكهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوەکو هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام دەدرێت".

ناوبراو وتی "بەپێی دەستوور دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا سەرۆک کۆمار کەسێک دیاری بکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و لە ئێستادا ماوەی 10 رۆژ کەمتر کات ماوە بۆ دیاریکردنی ئەو کەسە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان