گێتی
پەكەكە مەترسییەك لەسەر داگیركردنی شنگال ئاشكرا دەكات و پارتی بەهاوكاری ناودەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پەكەكە مەترسی داگیركردنی لەسەر شنگال ئاشكرا كردووە و وتویەتی "بەگوێرەی زانیارییەكانیان، هێزەكانی توركیا چەندین تونێل و رێگەی نهێنیی سەربازییان لێداوە كە ئامانج لەو جوڵانە نزیكبونەوەیانە لەقەزای شنگال و بەشەكانی دیكەی پارێزگای نەینەوا و پارتیش هاوكاری سوپای توركیا دەكات".
كاوە شێخ موس، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە "توركیا لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانەوە بەئاراستەی داگیركردنی شنگال دەستی بەجوڵەكردووە، لەبەرامبەر ئەو هەوڵەشدا، پارتی تۆمەتبارە، چونكە هاوكاریی سوپای توركیا دەكات".
شێخ موس ئەوەشی وتووە "توركیا لەچەند ناوچەیەكی هەرێم رێگەی سەربازیی و تونێلی نهێنییان لێداوە، لەوانە ناوچەكانی (باتوفا، ناوچەكانی نزیك پارێزگای نەینەوا و هێڵی سنوریی لەگەڵ وڵاتی سوریا)".
كاوە شێخ موس، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پەكەكە راشیگەیاندووە "پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتبارە كە ئاسانكاریی بۆ هێنانی سوپای توركیا بۆ ئەو ناوچانەو نزیكبونەوەیان لەقەزای شنگال دەكات".
ك م