گێتی
خەڵاتی سیمون دو بۆڤوار دەبەخشرێتە ژنانی ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنانی ئێران خەڵاتی سیمون دو بۆڤورایان پێدەبەخشرێت، لەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئێران و رۆڵی بەرچاویی ژنانی ئێران بۆ بەدەستخستنی مافە سەرەتاییەکانیان فەرەنسا بڕیاریدا خەڵاتی ئەمساڵی سیمون دو بۆڤرا ببەخشێتە ژنانی ئێران.
خەڵاتەکە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان دەبەخشێتە ژنانی ئێران، لەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئێران و رۆڵی بەرچاویی ژنانی ئێران بۆ بەدەستخستنی مافە سەرەتاییەکانیان فەرەنسا بڕیاریدا خەڵاتی ئەمساڵی سیمون دو بۆڤرا ببەخشێتە ژنانی ئێران بەتایبەت کەلەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانلەتاران رژانە سەر شەقام.
ماڵپەڕی فەرمیی دابەشکردنی خەڵاتی سیمۆن دو بۆڤوار رایگەیاند، خەڵاتەکە رۆژی دووشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2023 لە پاریس دەبەخشرێتە ژنانی ئێران.
ئەم خەڵاتە ساڵی 2008 لەلایەن نوسەرێکی فەرەنسی بەناویی ژوولیا کریستێڤا دانرا، خەڵاتی سیمون دوبۆڤرا ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەس یان گروپەی کارێکی باشییان لە جیهان کردبێت، لەبوارە جیاوازەکان بەتایبەت بوار و مافی ژنان.
ژ.م