گێتی

حکومەتی ئێران بەنیازە گەشتکردنی بەرپرسانی وڵاتەکەی بۆ دەرەوە قەدەغە بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی ئێران بەنیازە گەشتکردنی بەرپرسانی وڵاتەکەی  بۆ دەرەوە قەدەغە بکات
مەودا میدیا-


حکومەتی ئێران بەنیازە گەشتکردنی بەرپرسانی وڵاتەکەی قەدەغە بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژە یاسایەکی ئامادە کردووە و بەمزووانە تەقدیمی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات بۆ قسەکردن و دەنگدان لەسەری.

حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمدواییانەدا پرۆژە یاسایەکی ئامادەکردووە کە باسلەوە دەکات بەرپرسانی ئێرانی چیدی نەتوانن بەمەبەستی گەشکردن لە ئێران بڕۆنە دەرەوە.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پرۆژە یاسایەكەیان لەبەردەستدایە و بەمزووانە لە پەرلەمانی ئێران گفتوگۆی لەسەر دەكەن، بۆ ئەوەی رێگری لە گەشتكردن و چوونە دەرەوەی بەرپرسانی حكومەت بگرن، پرۆژەکە بەجۆرێکە کە ئەو کەسانەشی بەرپرسیارێتییان نامێنێت نەتوانن گەشت بکەن. 
پرۆژە یاساکەش زیاتر لەسەر ئەو بەرپرسانە جێبەجێ دەکرێت کە هەڵگری دوو رەگەزنامەن.
تاوەکو ئێستا حکومەتی ئێران هۆکاری ئەو بڕیارەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێدەچێت هۆکارەکە و پرۆژە یاساکە پەیوەندی بەم باردۆخەی دوایی ناوخۆی ئێرانەوە بێت.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان