عیراقی

هەشت كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق هەشت توشبووی نوێى بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق هاتووە "هەشت كەسی تر لە عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە "حەوت لەوانە لە بەغدان و یەك دانەی تریش لە نەجەف توشبووە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدان بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.".

لە ماوەی رابردوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان سەرو 55 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا راگەیەندراوە تەنها لە هەرێم 9 حاڵەت هەیە.

Qaiwan
Qaiwan