عیراقی

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەرلەمانی عیراقی هێنایە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەرلەمانی عیراقی هێنایە دەنگ
 مەودا میدیا-


بەشێک لە پەرلەمانتارانی عیراق لە یاداشتێکدا داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کردووە کە سەرۆکی بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان بانگهێشتبکرێت. 

یاداشتەکە لەلایەن نزیکەی 30 پەرلەمانتاری عیراقەوە واژۆکراوە و لە یاداشتەکەدا هاتووە کە داواکراوە سەرۆکی بانکی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، گفتوگۆکردن لەبارەی سیاسەت و بەرنامەی کاری بانکی نێودەوڵەتی و لێپرسینەوە لێی.

لەماوەی رابردودا بەهۆی جێگیرنەبونی بەهای دۆلار لەبازاڕەکاندا ناسەقامگیری دروستبوو و نرخی بەشێک لە پێداویستییەکان بەرز بووەوە و ئەو ناجێگیریەش تا ئێستا بەردەوامە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان