عیراقی
پەرلەمانتارێك: لەسەر مەترسیدارترین هەڕەشە كە رووی لە عیراق كردووە گفتوگۆمان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "ماددەی هۆشبەر بووەتە مەترسییەكی جدی لەسەر عیراق و ئەگەر جاران دەگوترا عیراق رێڕەوی بازرگانیی ماددەی هۆشبەرە و بازرگانانی تاوانبار ئەو ماددەیە دێننە عیراق و دواتر دەیبەنە وڵاتانی دیكە، ئێستا ئیدی عیراق بۆتە ناوەندێك بۆ بڵاوبوونەوەی ماددەكە".
مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی 1ی 2023، گفتوگۆمان كرد لەبارەی یاسای قەدەغەكردنی ماددە هۆشبەرەكان چۆنیەتیی چارەسەركردنی ئەو دیاردەمەترسیدارە و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی لە عیراق بە گشتی و ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروو بە تایبەتی چونكە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئێستا بووەتە هەڕەشەیەكی یەكجار جددی لەسەر عیراق، ئێستا ئیدی عیراق بووەتە ناوەندێك بۆ بڵاوبوونەوەی ماددەكە و بەهۆیەوە هەزاران خێزان زەرەرمەند بوون و دەیان هەزار كەس ئالودەبوون و بەدەستیەوە دەناڵێنن و بۆ روبەڕووبوونەوەشی كاركردن لە ئاستی جۆراوجۆر پێویستە".
راشیگەیاندووە "ئێمە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەركمانە یاساكان بە جۆرێك ئامادە بكەین كە لەگەڵ مەترسیداریی دۆخەكە و روبەڕووبوونەوەی دیاردەكە بگونجێت، لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین و مەترسیی ماددەی هۆشبەر، ئەگەر لە تیرۆر زیاتر نەبێت، كەمتر نییە و بەهۆیەوە كۆمەڵگە لەباریەك هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە ئەركی هەمووانە روبەڕووی ببنەوە".
ك م