عیراقی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی زه‌یقار - به‌سره‌ لە باشووری عیراق رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا لەنێوان سێكی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و بارهه‌ڵگرێك و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی کانونی دووەمی 2022 میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كی زه‌یقار - به‌سره‌ لە باشووری عیراق رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌ نێوان پاسێكی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و بارهه‌ڵگرێك روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 8 هاندەری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق گیانیان له‌ده‌ستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون".

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە بێت کە بڵاوکراوەتەوە، رووداوەکە بەهۆی خراپی کەشوهەوا و دروستبوونی تەمێکی چڕەوە روویداوە کە هەندەران ویستوویانە بچن بۆ سەیری یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و عیراق، بەڵام لە رێگەی چوونیان بۆ بەسرە تووشی رووداو بوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان