عیراقی
لە عیراق سنوور بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە دەکرێت کە ناوەڕۆکێکی نزمیان هەیە و لەگەڵ کۆمەڵگەدا ناگونجێت".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەوانەی لەو جۆرە پۆستانە دەکەن دەستگیردەکرێن و دەدرێن بە دادگا، هەروەها لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردووە، چەند کەسێکیشی دەستگیرکردووە".
س،ر