عیراقی
پەرلەمانتارێك هۆشداریدەدات.. حكومەت پارەی لەبەردەست نامێنێت بۆ مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تا ئێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بكرێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت " حكومەت شكستی خواردووە لەكۆنترۆڵ كردنی بازاڕی دراو ئەگەر ئەم دۆخەش بەزویی چارەسەر نەكرێت پارەی پێویست لە بەردەست نامێنێت بۆ مووچەی فەرمانبەران".
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "حكومەت شكستی خواردووە لەكۆنترۆڵ كردنی بازاڕی دراو و بانكی ناوەندی ئەركی خۆی بەجێنەهێناوە لەسەقامگیری نرخی دینار و راگرتنی بەهاكەی".
باسی لەوەشكردووە "سپیكردنەوەی پارە بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، كۆمەڵێك دەسەڵاتداری گەندەڵ دەستیان بەسەر جومگە هەستیارەكانی حوكمڕانیدا گرتووە و باجی ئەم دۆخەش خەڵك دەیدات".
راشیگەیاندوو "ئێستا قەیرانی سوتەمەنی بەنزین، گاز و غاز سەریهەڵداوە و ئەوەش سەرەڕای گرانی نرخی كاڵا، بەرزیی نرخی دۆلار قازانجی بۆ كۆمەڵێك بانك و كۆمپانیایە كە خەریكە عیراق توشی مەترسی داڕمانی ئابورییەكەی دەكەن".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران وتوشیەتی "ئەگەر ئەم دۆخە بەزویی چارەسەر نەكرێت ئەوا حكومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نامێنێ بۆ موچەی فەرمانبەرەكانی".
ك م