عیراقی
لەسەر هۆکاری ناجێگیربونی بەهای دۆلار، بۆ جاری سێهەمە پەرلەمانتارانی عێراق داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ جاری سێهەم بەشێک لە پەرلەمانتارانی عیراق داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن بە مەبەستی ئەوەی قسە لەسەر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکەن، بەڵام تا ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدراوە.
زیاتر لە 200 پەرلەمانتاری عیراق داوای کۆبوونەوە لەسەر هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کاریگەری خراپی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک دەکەن، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر کۆبوونەوەکە دەرنەبڕیوە.
ئەو پەرلەمەنتارانە داوایانکردووە هەرچی زووە پەرلەمان دانیشتنەکە ئەنجامبدات.
لە راگەیەندراوێکدا هاتوە ئەو ئەندام پەرلەمانانە تاوەکو ئێستا سێ جار واژۆیان بەمەبەستی رێکخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار کۆکردوەتەوە، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان تا ئێستا پێشوازی لە پێشنیازەکەی ئەوان نەکردووە.
ناجێگیری بەهای دۆلار لەناو بازاڕدا کاریگەری خراپی لەسەر باردۆخی هاوڵاتییان کردووە، بەجۆرێک پێداویستی و شتومەک نرخییان بەرزبوەتەوە.
ژ.م
ژ.م