عیراقی

کاتی ناردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی ناردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە بنێردرێتە پەرلەمان.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی ناردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بۆ پەرلەمان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی پرۆژە یاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەشکرد "رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە کە دێتە پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت و سەرنج و تێبینییەکان دەخرێتەڕوو، دوای هەڵسەنگاندنی دەنگی لەسەر دەدرێت".

لەبارەی رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە غەریب ئەحمەد وتی "لێکنزیکبوونەوەی باش هەیە لەنێوان لایەنەکاندا، ئەگەر وابێت لە ماوەی یەک مانگدا دوای تاوتوێکردنی پرۆژە یاساکە دەنگی لەسەر دەدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان