عیراقی
منداڵەکانی بۆ خۆشی دەربڕین بە عارەبانە گێڕا دواتر دوو ئۆتۆمبێلی پێشکەشکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو پیاوەی لەدوای بردنەوەی عیراق لە یارییەکانی جامی کەنداو منداڵەکانی خستبووە ناو عارەبانەیەک و ئاهەنگی خۆشی دەگێڕا، بوو بە خاوەنی دوو ئۆتۆمبێل.
لەدوای ئەوەی لە یاری جامی کەنداوی عەرەبی، عیراق توانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت و براوەی جامەکە بوو، هاوڵاتییەکی عیراقی بۆ خۆشی دەربڕین و ئاهەنگێڕان منداڵەکانی دەخاتە ناو عارەبانەیەک و بەو جۆرە دڵخۆشی خۆیان بۆ بردنەوەکە دەردبڕن.
دوای بڵاوبونەوەی وێنەکەی خۆی و منداڵەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی، دوو ئۆتۆمبێلی بەدیاری بۆ برا، یەکێکییان توێتایەكی كۆمپانیای نهج العراق و ئەویی دیکەیان ئۆتۆمبێلێكی ستەیشن لەلایەن وەزیری بەرگری عیراقەوە.
کەسەکە ناویی سائر یوسف حسوە و خەڵکی تەلەعفەرە، لەدوای وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دیسان خۆشحاڵی خۆی بە سەرخستنی ماڵومنداڵی لەناو ئۆتۆمبێلە تازەکەی دەربڕی.
ژ.م