عیراقی

یەک ملیۆن تەبەق هێلکە خراوەتە بازاڕ بۆ ئەوەی نرخەکەی جێگیر بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەک ملیۆن تەبەق هێلکە خراوەتە بازاڕ بۆ ئەوەی نرخەکەی جێگیر بکرێت
 مەودا میدیا-


ماوەیەکە هێلکە لەبازاڕەکاندا گرانبووە و وەزارەتی بازرگانی عیراقیش هەوڵدەدات نرخەکەی جێگیر بکات، بەو مەبەستەش خۆی هێلکە دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی نرخەکەی وەک پێشوتری لێ بێتەوە.

وەزیری بازرگانی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕێکی زۆری هێلکەیان خستوەتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی نرخەکەی وەک پێشوتری لێبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش یەک ملیۆن تەبەق هێلکە خراوەتە بازاڕەوە.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عیراق راشیگەیاند، بەشی سێ مانگ خۆراک بۆ دابەشکردن لە کۆگاکان هەیە بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە.

لەماوەی رابردودا لەبەر ئەوەی هێلکە لە ناوچەکانی دیکەی عیراق گرانبوو، بەرپرسانی عیراقی داوایان لە هەرێم کرد کە هێلکە بۆ ناوچەکانی ئەوان بنێرن بۆ ئەوەی نرخی هێلکە لەوە زیاتر بەرز نەبێتەوە، بەڵام ئەوگرانبوونە بەردەومە و بە پێچەوانەوە نرخی مریشک خۆی جێگیر و هەرزانە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان