عیراقی

محەمەد شیاع سودانی دوو بەرپرسی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد شیاع سودانی دوو بەرپرسی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی دوو کەسی دیکەی راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی دووەمی 2023 میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عیراق بە وەکالەت.

هەروەها بڕیاریداوە بە خانەنشینکردنی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عیراق TBI و راسپاردنی بیلال حەمدانی کە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی پیشەسازیی عیراقە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری بانکەکە.

ئەم بڕیارانەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بەرزە، بە جۆرێک بەهای 100 دۆلار 165 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان