عیراقی

نهێنی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمەریکا ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمەریکا ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندێكی حکومەتی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سەرۆک وەزیران بۆ تاوتوێ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێكی سیاسی و ئابووری، سه‌ردانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا بكات.

ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی رێگە چاره‌یه‌ بۆ گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان به‌تایبه‌تی به‌های دۆلار له‌ عیراق و مامەڵەکردن لەگەڵیدا لە دامەزراوە داراییە فیدڕاڵییەکانی ئه‌و وڵاته‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فویاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و شاندێكی باڵا ده‌چنه‌ و ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

دکتۆر باسل حسین، توێژەری سیاسی عیراقی ئاشكرایكردووە "ئەمەریکا هەوڵدەدات کارتەکانی خۆی یاری پێبكات کە کاریگەری لەسەر سودانی و حکومەتەکەی هەیە بۆ ئەوەی وای لێبکات سیاسەتێک پەیڕەو بکات کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا له‌ عیراق نه‌گەیەنێت، چونكه‌ عیراق وڵاتێكی گرنگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan