گێتی

بلیمەتێکی سێ ساڵان بە حەوت زمانی جیهان دەخوێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بلیمەتێکی سێ ساڵان  بە حەوت زمانی جیهان دەخوێنێتەوە
مەودا میدیا- 

 

منداڵێکی سێ ساڵانی بەریتانی لەدوای فێربوونی خوێندنەوە لە دوو ساڵیدا و توانای هەژمارکردنی بە حەوت زمانی جیهان، بووە گەنجترین ئەندامی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی بلیمەتەکانی جیهان.

 
ئەو منداڵە ناویی تێدی هابزە و خەڵکی بەریتانیایە، لەدوای ئەوەی لە تەمەنی سێ ساڵی تاقیکردنەوەی IQ یان بۆ کرد بۆیان دەرکەوت کە ئەو بلیمەتێکی بچوکە.

تێدی لە ئێستادا دەتوانێت بە حەوت زمانی فەرانسی، ئێسپانی، وێڵزی، ئەڵمانی و ماندارین بخوێنێتەوە، ئەمە جگە لە زمانی دایکی خۆی. 

دایک و باوکی تێدی ئاگاداری زیرەکی منداڵەکەیان نەبوون تا ئەو کاتەی لە تاقیکردنەوەیەک بەشداریکرد.

دایکی تێدی وتوویەتی، منداڵەکەی زۆر کەم سەیری تەلەفزیۆن دەکات و بەراورد بە هاوتەمەنەکانی خۆی زیاتر لەگەڵ یەکترڕیز کردنی وشەکان سەرقاڵە و توانای زۆر جیاوازە لەوان.

دایکی دەڵێت، تێدی ئێستا توانای خوێندنەوەی کتێبی هەیە بەبێ ئەوەی کەسێک فێری کردبێت و ئەوەش وایکردووە مامۆستاکانی رەوزەی سەریان سووڕ بمێنێت لە تواناکانی.

دەشڵێت، ئەوان حەز دەکەن کوڕەکەیان لەداهاتوودا ببێتە پزیشک، بەڵام کاتێک لە تێدی دەپرسین هیچ ناڵێت.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە