گێتی

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، بەشێک لە ژن و منداڵەکانی وڵاتەکەی کە لەناو داعشدا بوون گەڕاندەوە فەڕەنسا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، بەشێک لە ژن و منداڵەکانی وڵاتەکەی کە لەناو داعشدا بوون گەڕاندەوە فەڕەنسا
مەودا میدیا


وەزارەتی دەرەوە فەڕانسا نەیشاردەوە کە ئەو ژنانەی لە وڵاتەکەیانەوە پێشتر رۆشتوونەتە ناو داعش، گەڕاندەوە وڵاتەکەی و راشیگەیاند، کاتی خۆی ئەوان خۆبەخشانە رۆشتوون و وڵاتەکەیان بەجێ‌هێشتووە.


بردنەوەی ئەو ژن و کچ و منداڵانەی لە کەمپی هۆڵئن لە رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن وڵاتانی ئەورویاوە بەردەوامە و فەرەنسا بەمدواییانە زیاتر لە 50 ژن و منداڵی گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی. ئەو ژن و منداڵانە پێشتر لەلایەن هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ لەو کەمپە کۆکراونەتەوە کە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن.

وەزارەتی دەرەوە فەڕانسا نەیشاردەوە کە ئەو ژنانەی لە وڵاتەکەیانەوە پێشتر رۆشتوونەتە ناو داعش، خۆبەخشانە رۆشتوون.

سەبارەت بە منداڵەکانیش رایگەیاندووە، منداڵەکان لە سوریا و عیراق لەدایکبوون و دایک و باوکییان فەڕانسیین و هەوڵدەدەن یارمەتییان بدرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.

 کەمپی هۆڵی دەکەوێتە سوریا و پێشتر لەلایەن هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل سەرپەرەشتیی کراون و ئەو کەسانەی تێدا نیشتەجێکراون کە کەسوکاری چەکدارانی داعشن، بەتایبەت ژن و منداڵەکانیان. 

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان