گێتی

تەقینەوەیەک بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەک بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس
مەودا میدیا-


بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نێجیریا بە دەیان کەس بوونە قوربانی، حکومەتی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، تەقینەوەکە لە ناوچەیەکی باکوری ناوەڕاستی وڵاتەکە رویداوە.

 
حکومەتی نێجیریا رایگەیاند، لەدوای تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی وڵاتەکەیان، زیاتر لە 50 شوانکار گیانیانلەدەستداوە و چەندین کەسیش برینداربوون. رووداوەکە لە ویلایەتی نەسراوە بووە، لەکاتی تەقینەوەکەدا کۆمەڵێک شوانکار سەرقاڵی کاری رۆژانەی خۆیان بوون کە بوونەتە قوربانی رووداوەکە.

تا ئێستا دیار نییە تەقینەوەک کێ ئەنجامیداوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان