گێتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تاران هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەتاران پایتەختی ئێران هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و کەسێک کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون، بەرپرسانی ئەمنی ئێران رایانگەیاند، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر بالیۆزخانەکە دەستگیر کراوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی لەشاری تاران پایتەختی ئێران هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئازەربایجان هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە، لای خۆشییەوە میدیاکانی تورکیا باسییان لەوە کرد یەکێک لە پاسەوانەکانی بالیۆزخانەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ واتا رۆژی هەینی بووە و کەسێکی نەناسراو بە کڵاشینکۆفێکەوە هاتووەتە ناو باڵیۆزخانەکە.
راگەیاندنەکانی ئێران باسلەوە دەکەن جگە لە کوژراوێک دوو برینداریش هەیە. بەرپرسانی ئەمنی ئێرانیش دەڵێن، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر باڵیۆزخانەکە دەستگیر کراوە.
ژ.م