عیراقی

سەدرییەکان داوا دەکەن بەهای دۆلار دابەزێت و دینار بەرز بێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدرییەکان داوا دەکەن بەهای دۆلار دابەزێت و دینار بەرز بێتەوە
مەودا میدیا-
 

لەزاری پەرلەمانتارانی پێشووی ، رەوتی سەدر بەنیازی خۆپیشاندان و ناڕەزایین دژی ئەو باردۆخە ئابورییەی لە عێراق دروستبووە و دەیانەوێت نرخی دینار بگەڕێتەوە بۆ بەهاکەی جارانی.

 
دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی دینار، رەوتی سەدر بە نیازی رێکخستنی خۆپیشاندانی گەورەیە، پەرلەمانتارانی پێشووی رەوتی سەدر بە میدیا عیراقییەکانیان راگەیاندووە، سەدر دەگەڕیتەوە گۆڕەپانی سیاسی و یەکەم کاریشی لە بەرژەوەندی خەڵکی عیراق دەبێت کە ئەویش ئامادەکاریی و ئەنجامدانی خۆپیشاندانە بۆ گەڕانەوەی بەهای دینار بۆ رابردوو.

ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوە کردووە لە ئێستادا چاودێری دۆخەکە دەکەن بەتایبەت بەڕێوەبردنی حکومەتی سودانی و دواتر قسەی خۆیان دەبێت.

قسەکانی پەرلەمانتارانی پێشووی رەوتی سەدر لەکاتێکدایە کە موقتەدا سەدر لەماوەی رابردودا کشانەوەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق راگەیاند، بەڵام لایەنگرانی رازینەبوون بەو کشانەوەیە و لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بێنەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی عیراق.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان