عیراقی
لە پاریسەوە داوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دادگای پاریسەوە بڕیار لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەدرێت، بە پێی بڕیارەکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیان رادەگیرێت، ئەمە وتەی محەمەد حوسێن، سەرۆکی دامەزراوەی عیراقییە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابوری و سیاسی.

محەمەد حوسێن، سەرۆکی دامەزراوەی عیراقی بو لێکۆلینەوەی ئابوری و سیاسی ئەمڕۆ هەینی 27ی 1ی 2023 رایگەیاند، عیراق لەدادگای پاریس دژی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە سکاڵای تۆمار کردووە و داوای قەرەبووی زیاتر 25 ملیار دۆلار و رێگەنەدان بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەگەر بڕیارەکە دەرچواندنی بۆ بکرێت ئەوە دووهەم سکاڵای عیراق دژی هەرێمی کوردستان براوە دەبێت و پێدەچێت دۆخی ئابوری هەرێم لاواز بکات.
ژ.م