خولەکانی جیهان
رۆناڵدۆ گورزێکی کوشندە لە یانەکەی پێشووی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوداج میدیا- سەباح خضر
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی ئەلناسری عەرەبستانی سعوودی گورزێکی دیکەی لەیانەی پێشووی یۆڤانتۆس دا.
یۆڤانتۆس بەنهێنی لەگەڵ رۆناڵدۆ رێککەوتبوو بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەی لەساڵی 2020 لەکاتی کۆرۆنادا و ئەو یانەیە لەداهاتوو بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بەدۆنی پورتوگالی دەدات.
رۆناڵدۆ چەند مانگێک پێش ئێستا لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە داواکارییەکی کردبوو بۆ بینینی چەند بەڵگەنامەیەک لەلێکۆڵینەوەکە لەگەڵ جوڤ کە پەیوەندیەکی نهێنی پەیوەست بە موچەوە هەیە بەڵام لەلایەن داواکاری گشتی تورینەوە رەتکرایەوە.

یۆڤانتۆس بەم دواییانە سزا درا بە دابەزینی 15 خاڵ لە سێری ئەی تالی خۆیان بۆ دەستکاریکردنی بودجە بۆ دەستکەوتی سەرمایە.
بە پێی رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ، یۆڤانتۆس لێکۆڵینەوە لە دەستکاریکردنی مووچەی تیمەکە دەکرێت لە ماوەی کۆرۆنا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا، رۆناڵدۆ ئامادەیە هاوکاری داواکاری گشتی لەتورینو بکات و وەڵامی پرسیارەکانی بداتەوە سەبارەت بە رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ یۆڤانتۆس لەسەر دواخستنی مووچە.
یەکەم دانیشتنی ئەو کەیسە بە ئامادەبوونی دادوەر مارکۆ پیکۆ لە دادگای تورینو لە 27ی ئازار بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راپۆرتەکان یۆڤانتۆس هەڕەشەی سزایەکی نوێیان لێکراوە ئەگەر تاوانبار بکرێت لە کەیسی کەمکردنەوەی مووچەدا.