کوردستانی
یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەسەر چی رێککەوتن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی هاتووە "بە مەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ 28-1-2023 کۆبوونەوە".
ئەوەش هاتووە "بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت".
س.ر

بیروڕا