گێتی
برسێتی تەنگی بە خەڵکی سوریا هەڵچنیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی قەیرانی برسێتی لە سوریا هۆشداریداوە و دەڵێت، گرانبوون و کەمبوونی ماددە خۆراکییەکان لە سوریا وایکردووە خەڵکی ئەو وڵاتە توانای دابینکردنی خۆراکیان نەبێت.
شەڕ و ئاڵۆزی ناوخۆی سوریا قەیرانێکی دیکەی هێناوەتە ئاراوە کە قەیرانی برسێتییەو تەنگی بە خەڵکی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە، هەر بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوبارەوە و دەڵێت، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی ناوخۆ لە سوریا نرخی خۆراک 12 ھێندە گرانبووە.
بەرنامەی خۆراکی جیھانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا زیاتر لە سێ ملیۆن خەڵکی سوریا روبەڕوی قەیرانی برسێتی بوونەتەوە و لەماوەیەکی نزیکدا لەوانەیە %70 خەڵک توانای دابینکردنی خواردەمەنییان نەبێت.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی مانگانە دەدرێتە نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە سوریا کە بریتیە لە خواردن و دەرمان و پێداویستی خوێندن.
ژ.م