گێتی
ئەو کچانەی جلی کورت و پانتۆڵ لەبەر دەکەن سزا دراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ئەو کچانەی جلی کورت و پانتۆڵ لەبەر دەکەن سزا دراون](/uploads/article/thumbnail/29658/slider_kongo.jpg)
مەودا میدیا-
بە تۆمەتی ئەوەی جلی کورت و پانتۆڵیان لەبەرکردووە کچانی کۆماری کۆنگۆ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە سزا دراون و جەڵد کراون و پێیان وتراوە نابێت ئەو جلانە لەبەر کەن.
لە کۆماری کۆنگۆ گروپێکی چەکداری بەناویی فریشتە دروستبوون کە بانگەشەی شەریعەتی ئیسلامی و جێبەجێکردنی دەکەن و هەر بۆیە لەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ئەوانە رێگری لە کچان و ژنان دەکرێت جلی نیمچە رووت و پانتۆڵ لەبەر بکەن.
ئەو گروپە چەکدارانە لەم دواییانەدا چەند کچێکیان سزاداوە و پێیان وتوون نابێت ئەو جلانە لەبەر بکەن و جەڵدییان لێدراوە.
جان میشال ساما لوكوندی وەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئیدانەی ئەو کارەی کردووە و لای خۆشییەوە وتوویەتی ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا نییە و ئەو گروپە چەکدارانە بەڕێوەی دەبەن.
ژ.م
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)