کوردستانی

دابەزینی پلەکانی گەرما نرخی نەوتی سپی بەرزدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەزینی پلەکانی گەرما نرخی نەوتی سپی بەرزدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نەوتفرۆشێک لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی بەرمیلێک نەوت لەئێستادا 230 هەزار دینارە، ئاماژە بەوەشدەکات هاوڵاتییان نەوت زیاتر بە دەبە دەکڕن.

محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە 215 هەزار دینارەوە بۆ 230 هەزار دینار بەرزبووەتەوە".

لەبارەی هەبووبی خواست لەسەر نەوتی سپی ئەو نەوتفرۆشە وتی "خواست لەسەر کڕینی نەوت زۆر کەمیکردووە، ئەگەر هاوڵاتییان نەوت بکڕن بە دەبە دەیکڕن نەک بەرمیل".

پێشتر نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان 280 هەزار دیناربوو، بەڵام دوای دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان نرخی نەوت رووی لە دابەزینکرد.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan