خولەکانی جیهان

مباپی و میسی بەرانبەر ستادریمس چەند نمرەیان وەرگرت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپی و میسی بەرانبەر ستادریمس چەند نمرەیان وەرگرت؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەکانی پاریس سەینت جێرماین لە رۆژی یەکشەممە و لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 20 خولی خولی فەرەنسا کەتە دای یەکسانبوونەوە بە ئەنجامی (1-1) بەرامبەر یانەی ستادریمێس.

ئەستێرەی بەڕازیلی نەیمار لەخولەکی 51 گۆڵێکی بۆ پی ئێس جی تۆمار کرد، بەڵام فلۆریان بالۆگۆن لەخولەکی 90+6  گۆڵی یەکسان بوونی بۆ ستاد ریمس تۆمارکردەوە.

رۆژنامەی "ئیکویپ" ی فەرەنسی کەمترین پلەی لە یارییەکەدا بە یاریزانانی پاریس سانجێرمان، ڤیتینیا و کارلۆس سۆلەر بەخشی کە سێ نمرەیە.

لیۆنێل میسی، کیلیان مابپێ و فابیان رویز لە خراپترین لیستدابوون دووەم بوون، بەچوار نمرە.

لە بەرامبەردا جیانلوگی دۆنارۆما و نەیمار دا سیلڤا و مارکوینهۆس بەرزترین پلەیان لە نێوان یاریزانانی پی ئێس جی وەرگرت کە شەش خاڵ بوو.

سەینت جێرماین سەرەڕای ئەو یەکسانبوونە لە لوتکەی خولی فەرەنسیدایە بە 48 خاڵ، هاوکات ریمیس خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 26 خاڵ، لە پلەی 11دایە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی