گێتی
ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عیراق راگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای عیراق رایدەگەیەنێت كۆماری ئیسلامی ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عیراق راگرتووه، ئاماژە بەوەشکراوە ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق کەمیکردووە،
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای عیراق بێت کە تیادا هاتووە "ماوەی 12 رۆژە، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنان بە مەبەستی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز له ئێرانهوه بۆ عیراق راگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەھۆی ئەو ھەنگاوەشهوه ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، حەوت ھەزار و 500 میگاوات کەمبووەتەوە، ئەوەش بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاوڵاتییان دروستکردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "وەزارەتهكه رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سوتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابینبکات".
س،ر