عیراقی
ماسی لەبازاڕدا کەمە و نرخەکەی بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی نۆژەنکردنەوی کێڵگەکانی ماسی و کۆتایهاتنی وەرزی بەخێوکردنیان، نرخی ماسی لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراقیش دەڵێت، ئەوان لە هەوڵدان لە وڵاتانی دیکەوە ماسی هاوردەبکەن بۆ ئەوەی نرخەکەی جێگیر بێت.
ماسی یەکێک لەو خواردنانەیە کە لەمساڵانەی دواییدا خواست لەسەری زۆرە، بەڵام کێڵگەکانی هەرێم لەئاست خواستی هاوڵاتییاندا نییە و بۆیە ناچارن لە خوار و ناوەڕاستی عیراقەوە ماسی هاوردەی ناو هەرێم بکرێت، لە ئێستادا عیراق بە گشتی ماسی کەمە و ناچارە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ لە دەرەوە هاوردەی بکات.
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند بەهۆی نۆژنکردنەوەی حەوزەکانی ماسی و تەواوبوونی وەرزی بەخێوکردنیان، ماسی لەبازاڕدا کەمە و نرخەکەشی بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوان لای خۆیانەوە چەند رێکارێکیان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی نرخەکە جێگیر بکەن.
عەباس سالم حسین بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاندووە، لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان لە دەرەوە ماسی هاوردەبکەن، بۆ ئەوەی تا ئاستێک خواستی ناوخۆ پڕبکەنەوە و نرخەکەش جێگیر بکەن.
ژ.م