عیراقی

بانکی ناوەندیی عیراق: ساختەکردنی دراو زیادی نەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندیی عیراق: ساختەکردنی دراو زیادی نەکردووە
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی بانکی ناوەندیی عیراق رایدەگەیەنێت کوالێتی ئەو دراوە ساختانەی دەخرێنە بازاڕەوە زۆر نزمن، ئاماژە بەوەشدەکات هاوڵاتییان بە ئاسانی دەتوانن هەستی پێبکەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانونی دووەمی 2023 ئیحسان یاسری، راوێژکاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی راگەیاند "هەریەکە لە جۆرەکانی دراوی 10 هەزاری و 25 هەزاری و 50 هەزار دیناری کە  یەکێکن لە باشترین دراوە کاغەزییەکانی بانکی ناوەندیی عیراق و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بریتییە لەو پارچە روونەی کە لەسەر دراوەکە چاپکراوە، هەرچۆنێک بخرێتە بەردەم رووناکی لولپێچەکەی سامەڕا دەردەکەوێت و ئەگەریش پشتەوەی رەشبێت هەر پارەکە دەردەکەوێت".

ئیحسان یاسری جەختی لەوەکردەوە، ئەو هەوڵانەی بۆ ساختەکردنی دراو دەدرێن زۆر لاوازن و هاوڵاتییان و بانکەکان و بانکی ناوەندی ئاشکرایان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە دەنگۆی زۆر بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە زیادبوونی دراوی ساختە لە ناوەڕاست و باشووری عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان