گێتی

سەیرکردنی بووکەڵە بەتاوان هەژمار دەکرێت و سزای لەسەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەیرکردنی بووکەڵە بەتاوان هەژمار دەکرێت و سزای لەسەرە
مەودا میدیا- 



حکومەتی تاڵیبان لە هەنگاوێکی نەێدا لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان سەری بووکەڵەکان لێدەکاتەوە کە جلوبەرگی ژنانەیان لەبەر کراوە یان بە پەڕۆیەک دایاندەپۆشێت.


حکومەتی تاڵیبان بڕیارێکی تازەی لەناو بازاڕی ئەفغانستان  جێبەجێ دەکات، ئەویش لێکردنەوەی سەری ئەو بووکەڵانەیە کە لە رەگەزی مێیینەن و لەبەر دوکانەکان، جلوبەرگی ژنانەیان لەبەر کراوە بۆ فرۆشتن و هەندێکیشییان بە پەڕۆیەک دادەپۆشن و بەخەڵکییان راگەیاندووە هەرکەسێک سەیری ئەو بووکەڵانە بکات ئەوا بە تاوان بۆی هەژمار دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی تاڵیبان کە ناویەتی نوێ نییە و لەماوەی رابردووشدا چەندینجار دژی ماف و ئازادییەکانی ژنان بڕیاری لە سەر زۆر شت داوە، بە نمونە رێگریکردنی لە کچان بۆ خوێندن لەزانکۆکان و رێگەنەدان پێیان کە لە دەرەوە کاربکەن وچەند مافێکی دیکە کە لەژنانی زەوت کردووە.

تاڵیبان بڕوایان وایە شەریعەتی ئیسلام رێگە بە ژنان نادات لەدەرەوەی ماڵ زۆر شت بکەن و ناشبێت پەیکەر و تابلۆی ژنانەش لەدەرەوە هەڵبواسرێت.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان