کوردستانی
رێگەی پێنجوێن بۆ سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردووە، رێگەی زۆربەی ناوچەکان گیراوە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن رایگەیاند، رێگەی سەرەکی پێنجوێن بۆ ناوچەکانی دیکە داخراوە. داوا لەهاوڵاتییان بەتایبەت شۆفێران دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی شارەوانی پێنجوێن سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکەن.
بارینی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر باریوە و بەشێک لە رێگە سەرەکییەکان بەڕووی خەڵکدا بەستراوە.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا



