عیراقی

تەنها لەم مانگەدا 1400 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەنها لەم مانگەدا 1400 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد تەنها لە ماوەی مانگێکدا 63 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە 

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق عەقید بیلال سوبحی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "تەنها لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هەزار و 400 بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و توانیویشیانە دەستبەسەر 63 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و 500 هەزار حەبی کەبتاگۆندا بگرن".

ئاماژەی بەوەشداوە "بەدرێژایی ساڵی رابردوو توانیویانە دەستبەسەر 16هەزار و 851 تۆمەتباری بازرگانی مادەی هۆشبەر و نزیکەی نیو تۆن مادەی هۆشبەر و 15 ملیۆن حەبی کەبتاگۆنیش بگرن".

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی داتاکان 520 کەس لەوانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵاندا بووە و 250 ژنیش لەناو دەستگیراواندا هەبوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان