گێتی

کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر دەکات
مەودا میدیا-

بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا (کۆنگرێس) رایدەگەیەنێت دەبێت بەرپرسانی بە‌غدا و هەرێمی کوردستانی فیدراڵیی دانپێدانراو پابەندبوونی کۆنکرێتییان هەبێت بۆئەوەی پێکەوە کاربکەن، ئاماژە بەوەشدەکات نیگەرانە  لە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق لەبارەی پشکی بودجەی فیدراڵی.

مایکڵ مکۆڵ، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا (کۆنگرێس) نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە و تیادا هاتووە "پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی لە ئۆکتۆبەری رابردوودا دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوون لە بوارە جیاوازەکاندا لە عیراق بەدەستبهێندرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "دەبێت بەرپرسانی بە‌غدا و هەرێمی کوردستانی فیدراڵیی دانپێدانراو پابەندبوونی کۆنکرێتییان هەبێت بۆئەوەی پێکەوە کاربکەن تاوەکو کێشەی ماوەدرێژی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکانی عێراق بەشێوەیەکی هەمیشەیی و قبووڵکراو لای هەردوولا چارەسەر بکرێت".

مکۆڵ دەڵێت "نیگەرانم لە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق لەبارەی پشکی بودجەی فیدراڵی ئاماژە بێت بەوەی کە ئەم ناکۆکییە دەستوورییە چارەسەرنەکراوە بەردەوام بێت و کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی تایبەت بە ئاشتبوونەوەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی فیدراڵیی دانپێدانراو هەبێت و هەڕەشەیەکی زیاتر بێت بۆ هەبوونی متمانە، ئەوە لە کاتێکدایە دۆخێکی سەخت ژیانی زۆرێک عیراقی گرتووەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان