خولەکانی جیهان

مان یونایتد دەیەوێت گورزێکی کوشندە لە بەرشەلۆنە بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مان یونایتد دەیەوێت گورزێکی کوشندە لە بەرشەلۆنە بدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

مانچستەر یونایتد لە دوای کۆتایی وەرزی ئێستا رێکەوتنێکی هێرشبەرانە لە کاتی پەنجەرەی گواستنەوەی هاویندا دەکاتە ئامانج.

رۆژنامەی"سپۆرت" ئاشکرای کرد: کە مانچستەر یونایتد بۆ ئەوەی ئەستێرەی ئانسو فاتی بەرشلۆنە بگوازێتەو، بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێەشبەری لە وەرزی نوێدا.

ئەو  رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەدا کە بەرشەلۆنە نیازی نییە واز لە ئەنسو فاتی بهێنێت، بەڵام مانچستەر یونایتد گرەو لەسەر زیاتر لە یەک فاکتەر دەکات بۆ تەواوکردنی رێککەوتنەکە.

هەمان رۆژنامە رونیکردەوە: مان یونایتد هەوڵ دەدات پەیوەندی خۆی لەگەڵ جۆرج مێندێس بریکاری فاتی و هەروەها ناڕەزایی ئەو یاریزانە لە ڕێژەی بەشداریکردنی لە یارییەکانیدا تا پلەیەکی کەمتر لە لیواندوسکی و رافینها و عۆسمان دێمبێلی بەکاربهێنێت.

سپۆرت ئەوەشی وت: ئیدارەی بەرشلۆنە متمانەی زۆری بە بەهرەی فاتی هەیە و دوای رۆشتنی ئەفسانەی ئەرژەنتنینی لیۆنێل میسی لە هاوینی 2021دا ژمارە 10ی پێبەخشی و گرێبەستەکەی نوێ کردەوە تا هاوینی 2027 بە بڕگەیەکی سزا بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ.

فاتی و بریکارەکەی جۆرج مێندێس و هەروەها مانچستەر یونایتد چاوەڕێی ئەوەن کە ببینن لە مانگەکانی داهاتوودا چی روودەدات.

خاڤی هێرناندێز هەوڵ دەدات بەرەبەرە دەرفەتێک بداتە فاتی، دوای ئەوەی تەمەنی 20 ساڵ بەهۆی پێکانی ئەژنۆ و ماسولکەوە تێکچوو.

رۆژنامەکە لە درێژەی بڵاوکراوەکانیدا ئەوەشی وت: ئیدارەی بەرشلۆنە متمانەی زۆری بە بەهرەی فاتی هەیە و دوای دەرچوونی ئەفسانەی لیۆنێل میسی لە هاوینی 2021دا ژمارە 10ی پێبەخشی و گرێبەستەکەی نوێ کردەوە تا هاوینی 2027 بە بڕگەیەکی سزا بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ

مان یونایتد هەوڵی جدی دەدات بۆ بردنەوەی رێککەوتنی فاتی دوای ئەوەی هەموو هەوڵەکانی بۆ لەخۆگرتنی یاریزانی ناوەڕاستی هۆڵەندی فرێنکی دی جۆنگ شکستی هێنا.

فاتی
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن