خولەکانی جیهان

یاریزانێک فاران بە گەمژە دەزانێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاریزانێک فاران بە گەمژە دەزانێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

جێرۆم رۆتن، یاریزانی پێشووی فەرەنسا بڕیاری رافایل ڤارانی بۆ وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە تەمەنی 29 ساڵیدا بە کارەسات وەسف کرد.

راگەیاندنە سەرسورهێنەرەکەی ڤاران لە رۆژی پێنجشەممەدا هات، کاتێک پەردەکە هاتە خوارەوە لەسەر 10 ساڵ پیشەی نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ فەڕەنسا، کە 93 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

بەرگریکاری مانچستەریۆنایتد هۆکار وازهێنانی خۆی بۆ فشاری جەستەیی و دەروونی بەستەوە، بەڵام رۆتۆن کە لە نێوان ساڵانی 2003 و 2007دا 13 یاری بۆ فەرەنسا بەدەست هێناوە، لە بڕیارەکەی ڤارانی ناڕازی بوو.

رۆتن بە ڕۆژنامەی (ئەی ئێس) ی ئیسپانی گوت: پێموایە لەم تەمەنەدا و کاتێک یاری لە یانەیەک دەکەیت کە ڕێگەت پێدەدات لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بیت، ئەرکت هەیە (بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی) ئەم ئەرکە ئەوەیە کە بەهرەکەت بگەڕێنیتەوە ماڵەوە ئەم بڕیارە کارەساتێکە ئەو مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە، چونکە ئەو جوانترین نازناوی بردەوە، کە جامی جیهانی 2018 بوو.

ڤاران هەموو خولەکێک لە مۆندیالی 2018 یاری دەکرد کاتێک فەرەنسا بۆ جاری دووەم لە روسیا نازناوی بردەوە و پاشان ئەو یاریزانە بەشێکی سەرەکی هەڵبژاردەکە بوو کاتێک ساڵی ڕابردوو گەیشتنە  یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن