خولەکانی جیهان

کلوب لەسەر محمد سەڵاح هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کلوب لەسەر محمد سەڵاح هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یورگن کلوبی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەسەر یاریزانی میسری و یانەکەی هاتە دەنگ و دەڵێت: دەتوانیت رەخنە لە سەڵاح بگریت، بەڵام ناتوانیت گۆڵەکانی تۆماربکەیت.

 کلۆپ بەڕێوەبەری یانەی لیڤەرپول بە توندی بەرگری لە ئەستێرە میسرییەکەی محەمەد سەڵاح کرد لەبەر رۆشنایی دابەزینی ئەم دواییەی لە رێژەی تۆمارکردنی گۆڵەکەکانی.

کلۆپ ، لە درێژەی لێدوانەکانی بۆ تۆڕی "لیڤەرپول ئیکۆ" بەریتانیادا تیشکی خستە سەر: ئەوە کێشەی سەلاح نییە ئەو وەرزشکارێکی ئاستی جیهانیە ئەو یەکەمە کە گەیشتووە (بۆ مەشق کردن) و دواین جار بۆ رۆیشتن، وە ئەو بە قورسی کار دەکات.

ئەو راهێنەرە باسی لەوەشکرد: ئێستا سەڵاح گۆڵ ناکات، بەڵام من پێموایە کەسانێک هەن دەڵێن " بۆچی یانەکە گرێبەستێکی نوێی دا بە کلۆپ" ئەمە ئەو جیهانەیە کە ئێمە تێیدا دەژین، بەڵام شتەکان زۆر باشە، کاتێک ئێمە باش ئەنجام نادەین، لە چەند ساتێکدا رەخنە دەردەکەوێت تۆ دەتوانی پرسیار لە کەسایەتی، زانیاری، توانا، و هەموو شتێک بکەیت. بەڵام تۆ ناتوانیت ئەو گۆڵانە تۆمار بکەیت کە سەلاح تۆماری کردووە ئەگەر تۆ یاریزانێکی باش نیت، لەسەر ئاستی جیهانی. تەنانەت ئەگەر تۆش بیت، ناتوانیت بە بەردەوامی بیکەیت.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە