خولەکانی جیهان

میسی: ئەوەی لە مۆندیال وتم منداڵەکانم دەیڵێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی: ئەوەی لە مۆندیال وتم منداڵەکانم دەیڵێنەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی پاریس سەینت جێرمان، لیۆنێل میسی، راستییەکی پێکەنیناوی سەبارەت بە سێ کوڕەکەی لە دوای جامی جیهانیی قەتەری 2022 ئاشکرا کرد.

میسی لە دوای یاریی ئەرژەنتین بەرانبەر هۆڵەندا لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2022دا لەگەڵ ئەستێرەی هۆڵەندی، فوت ویگۆرست تووشی گرژی بوو.

میسی لەبەردەم کامێراکاندا بە فوت ویگۆرستی وت: "تۆ سەیری چی دەکەیت، گەمژە؟ بڕۆ!"

میسی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئۆلی ئەرژەنتینی، بە پێکەنینەوە روونی کردەوە: کوڕەکانم کاتێک لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆ و ناکۆکی دەکەن، ئەو ڕستەیە دووبارە دەکەنەوە.

ئەرژەنتین لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەردا بە دوو گۆل  پێشکەوت، بەڵام هۆڵەندییەکان دوو گۆڵەکەیان تۆمارکردەوە لەلایەن یاریزان ویگۆرستەوە، کە لەگەڵ ئەستێرەکانی تانگۆ لە کاتی پێکدادان و دوای پێکداداندا تووشی دەمەقاڵە بوون.

دوای کاتی زیادە، یارییەکە چووە بەر لێدانە یەکلاییکەرەوەکان کە میسی و هاوڕێکانی توانییان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە