خولەکانی جیهان
رامۆس چۆن باسی میسی دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
سێرجیو ڕامۆس بەرگریکاری پاریس سان جێرماین ستایشی تواناکانی هاوتیپی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی کرد.
رامۆس بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی " پاریس سەینت جێرمین" گوتی: ساڵانێک لە یاری بەرامبەر میسی ئازارم کێشا، بەڵام ئێستا لە یەک یانەداین و چێژ لە یاریکردن لەگەڵ ئەو وەردەگرم.
ئەو بەرگریکارە ئەوەشی وت: ئەو باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێی تا ئێستا.
رامۆس پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆی بە باشترین یاریزانی جیهان وەسفکرد لەکاتێکدا لەساڵی 2009 تا 2018 لەیانەی ریال مەدرید بوو.

جێی سەرنجە میسی رکابەرێکی مێژوویی سێرجیۆ رامۆس بووە لە رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ ماوەی 15 ساڵ و پێشتر چەندین جار هەڵچون و گرژی لە نێوانیاندا روویداوە.