کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە حەوت کەسییان بە تۆمەتی دزیکردن لە سنووری ناحیەی سیتەک دەستگیر کردووە کە چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆریان دزیوە.

ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2023 لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان کردبووە کە دزییان لێکراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد و لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ئەوەشیان خستەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو حەوت تۆمەتبارەدا توانراوە دەست بەسەر كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراو و دوو ئۆتۆمبێلدا بگرن کە بە تۆمەتباران بووە".

پۆلیسی سیتەك داوا لەو كەسانە دەكات كە لە سنووری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵا و ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان.



س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد