گێتی

فەرماندەی پۆلیسی ئیتلاعاتی جوانڕۆ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەی پۆلیسی ئیتلاعاتی جوانڕۆ کوژرا

مەودا میدیا-

 
ماڵپەڕە ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە، فەرماندەیەکی پۆلیسی ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە دوای برینداربوونی گیانیلەدەستدا، ئەو کەسە ناویی شەهرام حەیدەرییە و فەرماندەی پۆلیسی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ بووە.

 
ماڵپەرە ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە کە شەهرام حەیدەری فەرماندەی پۆلیسی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی برینداربوونی بووە لە ماوەی رابردووەدا، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە تاران کۆچیدوایی کرد.

شەهرام حەیدەری لەماوەی رابردووەدا لە سنووری کرماشان کەوتووەتە شوێن چەند قاچاخچییەک و دوای پێکدادان و دروستبوونی شەڕ لەگەڵیان، بریندار دەبێت و دواتر دەیگوازنەوە بۆ جوانڕۆ و دواتر کرماشان، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەبرێتە تاران بۆ چارەسەر، لەدوای چەند رۆژێک و بەهۆی سەختی برینەکەی لەوێ گیانلەدەستدەدات و دەمرێت.

 چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان باسیان لەوە کردووە عەقید شەهرام حەیدەری رۆڵی بەرچاویی هەبووە لە کوشتن و بریندارکردن و گرتنی خۆپیشاندەرانی جوانڕۆ.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە