گێتی

لە سوریا و تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەوە کارەسات روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سوریا و تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەوە کارەسات روویدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز بە گوڕی 7.8 لە نزیک شاری غازی عەنتابی تورکیا روویدا، هاوکات بوومەلەرزەکە سوریاشی گرتووە و لە هەرێمی کوردستانیش هەست بە بوومەلەرزەکرا.

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند "بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوباتی 2023 لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسی دیکەش بریندارن".
 
بوومەلەرزەکە لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاش زیانی گیانی و مادیی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 330 کەسیش بریندارن.

هەروەها لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەست بە بوومەلەرزە کراوە و هاوڵاتییان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرێ.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان