عیراقی

هاوڵاتییان پێویستە لەم شوێنانەی لەبری دۆلار بە دینار مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان پێویستە لەم شوێنانەی لەبری دۆلار بە دینار مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن
مەودا میدیا-

 
بۆ لەمەوبەدوا کۆمپانیاکانی گەشتیاری پێویستە لەبری دۆلار بۆ کڕینی بلیتی گەشتیاری دینار لە هاوڵاتییان وەربگرن، ئەم بڕیارە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ پاڵپشتی زیاتری گەڕانەوەی بەهای دینارە.

 
پاڵپشت بە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەزارەتی گواستنەوە بڕیارێکی بۆ کۆمپانیاکانی گەشتیاری دەرکرد، لە بڕیارەکەدا هاتووە گەشتیاران بۆ لەمەو بەدوا لەبری کڕینی بلیتی گەشتیاری بە دۆلار دەتوانن بە دینار بلیتەکانیان بکڕن و دینار بکەنە جێگرەوەی دۆلار.

جێگیرکردنی دینار لە بری دۆلار بۆ کڕینی بلیتی گەشتیاری بەمەبەستی زیاتر پاڵپشتی کردنی بەهای دینارە بەرامبەر دۆلار. لەبڕیارەکەدا هاتووە هاوڵاتییان هاوکاریان بن لە ئەگەری هەر سەرپێچییەک و کارنەکردن بەو بڕیارە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.

ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ دووشەممە لە عیراق جێبەجێ دەکرێت و هەر کۆمپانیایەک بەو بڕیارە کار نەکات  رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت. 

حکومەتەکەی سودانی هەموو هەوڵ و رێکارێکی گرتووەتە بەر بۆ ئەوە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر بکات و ئەم بڕیارەش لەدوای ئەو ناجێگیرییەوە هات.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان